به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سوپای سوریا ڕۆژی پێنج شەممە لە ئۆپراسیۆنێکدا بە دژی تیرۆریستانی داعش و نوسرە لە حەلەب خەریکی تۆکمەوتەواوکردنی دابینکرانی ئاسایشی حەلەبن و کۆنترۆڵی بوارگەکانی عەفرین، ناوچەی سەکەن شەبابی و کارگەکانی ئەللیرمونیان بەدەستەوەگرتووە.
لەم ئۆپراسیۆنەدا ژومارێک لە تیرۆریستان کوژراون .
سوپای سوریا هەروەها دوای هەڵاتنی شەوانەی زۆربەی تاقمەکانی تیرۆریستی، گەیشتنە گەڕەکی بەنی زەیدی شاری حەلەب .
سوپای سوریا بە تەواوی دەستی گرتووە بەسەر ناوچەی سەکەن شەبابی لە گەڕەکی بەنی زەیدی شاری حەلەب.
ئەرکانی فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزی چەکداری سوریا وتی : هەموو ڕێگەکانی تەداروکاتی و بوارگەی تیرۆریستان بەرەو گەرەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب داخراوە.
ئەرکانی گشتیی فەرماندەیی سوپا و هێزی چەکدار ڕایگەیاندووە لەهەوڵدان بۆ پێشگیری کردن لە کوژرانی خەڵکی بێ تاوان ، ئەو کەسانەی کە لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات چەکیان بە دەستەوەیە دەرفەتیان پێ دراوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سوپای سوریا بەنیازی کۆتایی هێنان بە شەڕەکان و زاڵ بوون بەسەر شاری حەلەب دایە.
تانکەکان و زرێپۆشی تاقمە تیرۆریستەکان لە مەیدانەکانی شەڕ لە حەلەب سەقامیان گرتووەو تیرۆریستانیش پاشەکشەیان کردووە.
هاوکات لەگەڵ زاڵبوونی سوپای سوریا و خەباتکارانی خۆڕاگری لەسەر تەوەرەی ستراتژیکی کاستلو - لیرمونی شاری حەلەب، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بەوکەسانەی کە لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب فریویان خواردووە و چوونەتە ڕیزی تاقمەکانی تەکفیری ، مۆڵەتی داوە چەکی خۆیان ڕادەست کەن و بگەڕێنەوە بۆ نێو خەڵک .....
کۆتایی کورتە نامە/310